کۆرۆنا لە دهۆک سەرهەڵدەداتەوە

 

 

لە راگەیاندرواێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ دهۆك تۆمار كراوون.

 

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە ، 2 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دهۆک دەستنیشانکران، كه‌ پیاوێکی تەمەن 77 ساڵ و نەوەکەی کە کوڕێکی منداڵ تەمەن 8 ساڵانەو  دانیشتووی شاری دهۆکن .

 

ئەوە لە کاتێکدا بوو کە پێش چەند رۆژێک ڕاگەیاندرا دهۆک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاک بۆتەوە ، بەڵام لە دوای ئەو هەوالە تا ئیستا 3 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونەوە .

Back to top button