سـووریـەك دەستگیرکرا لە کاتی فرۆشتنی ژنێکی نێجیری بە هەزار دۆلار

 

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە نیجیریا سەرقاڵی هەواڵێك بوون لە سایتی Buy & Sell In Lebanon کە کەسێکی سووری بەناوی وائیل جەرۆ ڕیکلامی دەکرد بۆ فرۆشتنی ژنێکی نێجیری بە بـڕی هەزار دۆلار و لەگەڵ بڵاوکراوەکەی دا ووێنەی پاسەپۆرتی ژنەکەشی داناوە و تیادا ناوی بیندراوە Peace Ufuoma و تەمەنی 32 سـاڵە و نوسیوێتی زۆر چالاك و پاكـە ،

 

دوای بینینی بابەتەکە لە لایەن باڵیۆزخانەی نیجیریا لە بەیروت و ئاگادار کردنەوەی دەسەڵاتدارانی لوبنانی گەنجە سووریەکە لە ترسی سـزادانی ئەکاونتە تایبەتەکەی لە فەیسبوك ڕەشکردەوە بەڵام دەسەڵاتدارانی لوبنان توانیـان بیدۆزنەوە و دەستگیری بکەن چونکە پێشتر ئەکاونتەکەی کۆپی کـرابـوو و ووێنە و زانیاری تەواوی لێ نوسراوبوو .

Back to top button