سوپای پاسداران هەڕەشەی تێکشکاندنی کەشتیە ئەمریکیەکان دەکات لەکەنداو
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی دا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ووڵاتەکەی گـوتی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی ئێران و بەرژەوەندی نەتەوەییەکانی لە کەنداو ووڵامێکی ڕاستەوخۆی دەبیت و هەموو کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا تێکدەشکێنین و فەرمانمان داوەتە هێزەکانمان کە بەرپەرچی هەڕەشەکان بـبێتەوە ،
لە بەرامبەر دا مـارك ئێسبەر وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی سەکۆی ڕوبەڕوبوونەوە لە ناوچەی کەنداو بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵـد ترامپ گۆڕدراون و ئاماژەی دا کە ئەمریکا بێ دەنگ نابیت بەرامبەر هەڵسوکەوت و هەڕەشەکانی ئێران و داوای لە ئێرانیەکان کرد ژیرانە بیـر کەنەوە و خۆیان لە کەشتیە جەنگیەکانمان بەدوور بگرن ،