ئاڵا تاڵەبانی ناسراو بە ئاڵائەسەدی داوایەکی نوێ ئاراستەی نوسینگەی وەزیری دارایی عێراق دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/webste-qalb-wena-100.jpg)
لە هاوئاهەنگییەکی تەواو دا لە گەڵ چەند باڵێکی دژە کوردستانی ئاڵا تاڵەبانی ناسراو بە ئاڵا ئەسەدی نووسراوێک ئاراستەی نوسینگەی وەزیری دارایی عێراقی دەکات و داوای پێداچوونەوە بە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و دواخستنی ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات .
لەمبارەوە ئەنس جبوری نوسەری بە ناوبانگی عێراقی لە ڕۆژنامەی (کۆماری عێراق) دا دەنووسێت ، ئاڵا تاڵەبانی بۆ جێبەجێکردنی مەرامی حزبی و دروستکردنی فشار لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووەو دەیانەوێت لە گەڵ گووشارەناوخۆییەکانی سلێمانییەوە کار بۆ تێک دانی ئارامی کوردستان بکەن و کێشەکانی ناوخۆیی بگەێننە ئاستێکی نالەبار .
هەروەها دەنووسێت ئاڵای ناسراو بە ئەسەدی لە دەست و پێوەندەکانی ئێران و تاقمی ” لاهور ” و ١٦ی ئۆکتۆبەریەکانە و لەوکاتەوە هەوڵی دووئیدارەیی و دنەدانی شەڕی ناوخۆیی ئامانجیانە .