گەنجێكی كوردی تەمەن 27 ساڵەی لەكەركووك كوژرا

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هاوڕێ بەختیار مەحمود تەمەن ۲۷ ساڵان دانشتووی گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوکـە ئەمرۆ ئێوارە بە كوژراوی دۆزرایەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ۲٤ـی نیسانی ۲٠۲٠ لەسەر ڕێگای سەرەکی (کەرکوکـ – سلیمانی) نزیکـ گوندی (باشبڵاخ) تەرمەکەی بەکوژراوی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلێکـ کەلەجۆری (ئۆپڵ ڤیکترا – ژمارە ۸۷۹٤۲ بەغداد – ڕەنگـ ڕەش) دۆزرایەوە”.

هەروەها ناوبراوخێزاندارە وچەند ڕۆژێکە بووە بەباوکی منداڵێکـ

دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی كەركووك لەلایان یەكێتی نیشتمانی رۆژانە دەیان تاوان دەرهەق بە كوردانی شاری كەركووك ئەنجام دەدرێت لەلایان میلیشیاكان و هێزە ئەمنیەكانی ئەو شارە”.

 

هاوڕێ بەختیار مەحمود
Back to top button