وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە ئاماری تووش بوانی ۲٤ کاتژمێری رابردوو دەخاتەڕوو

 

 

لەدرێژەی هەولەکانی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم راگەیێندراوی ژمارە ٤۰ـی ڕاگەیاند و ئامارەکانی۲٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٩٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٩١) هەولێر، (٣٤٤) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (٤) سۆران. دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن (٨) ساڵ.

 

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٧٨٦) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٧٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٣٠) لە هەولێر، (٢٣٧) لە سلێمانی، (١٠٥٦) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧٠١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٨٥) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٩٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٩١) هەولێر، (٣٤٤) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (٤) سۆران. دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن (٨) ساڵ.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی نیسانی٢٠٢٠

Back to top button