خواكوڕك بۆ یەكەم جار شێوازی دەستكاری مووچە ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی بەردەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، بەهۆی قەیرانی قوڵی دارایی كە جیهانی و عێراق و كوردستانی گرتۆتەوە، هەرێمی كوردستان رێگاچاریەك دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی پێ بدات”.
هەر بەگوێرەی زانیارەیەكان مووچەی پلە تایبەتەكان و باڵاكان و پلە تایبەتەكانی خانەنشینی مووچەكانیان كەمدەكرێتەوە بەگوێرەی مووچەكانیان. هەر بەگوێرەی زانیاریەكان مووچەی پلە تایبەتەكان كە مووچەیان لە نێوان 3 بۆ 4 ملیۆن دینارە بۆ سەدا 30 كەم دەكرێتەوە، هەروەها مووچەی 4 بۆ 5 ملیۆن دیناری لە 40% کەم دەکرێتەوە، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە 5 ملیۆن دینار بۆ سەرەوە 50% مووچەکانیان دەبڕدرێ.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر ئەو کەمکردنەوانه داوە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە.
شایانی باسە ئەو بریارانە، پلە تایبەت و باڵا وەزیر و پەرلەمانتار و سەرۆکایەتیەکان و پارێزگارەکان و بەێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و شارەزا و چەند پلەیەکی تریش دەگرێتەوە.