دوو تووش بووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند کە پیاوێکی 80 ساڵان و گەنجێکی 29 ساڵانن.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، پیاوە تەمەن 80 ساڵانەکە دانیشتووی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و گەنجە تەمەن 29 ساڵانەکە دانیشتووی قەزای کفرییە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ دانیشتووی شارباژێڕە و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە دانیشتووی قەزای کفریە.
وەزارەتی تەندروستی
24 نیسان ٢٠٢٠
Back to top button