هاوژینی دەمیرتاش: ژیانی دەمیرتاش لە مەترسیدایە

لەگەڵ ئەوەی زۆر بەی وڵاتانی جیهان، بەهۆی پەرەسەندنی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری ئازادکردن یان مۆلەتدانی ژمارەیەک زیندانی کراویان ئازاد کرد، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بڕیاری ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی کراوی دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە زیندانیانی سیاسی نەگرتۆتە، هاوسەری دەمیرتاشیش ئاماژە بەوە دەدات کە ژیانی دەمیرتاش لە مەترسیدایە.
باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی مەترسی تەشەنەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە زیندان، بچووکترین کەمتەرخەمی دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی سەلاحەدین.
لێدوانەکەی هاوسەری دەمیرتاش دوای ئەوە هات کە تورکیا بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە تاونبارانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە زیندانەکان ئازاد دەکرێن، هێشتا ڕۆژنامەنووسان و زیندانە سیاسییەکان لە زیندانن.

Back to top button