لیۆنێل میسی: مانێ شایستەی بالۆن دۆر بوو

لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا هەڵبژاردنی بۆ باشترین یاریزانی جیهان سادیۆ مانێ سەنیگالی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بووە.

لیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ پلەس گووتی، ئەو کاتەی نزیک بوینەوە بۆ ئاشکرا کردنی خەڵاتی بالۆن دۆری 2019 یۆرگێن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری یانەکەی بە شایستەی خەڵاتەکە زانی، بەڵام من پێموایە کە هێرشبەرەکەی واتە مانێ شایستەت بوو و خۆشم دەنگێک بۆ ئەو یاریزانە بوو .

میسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی ئاستی سادیۆ مانێ دەکات و دەڵیت یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

Back to top button