كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش به‌هۆى زیادبوونى خێرایی با، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و هه‌ندێ جار هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.