‎فاروق ڕەفیق: لەناو گۆڕاندا بۆت نیە ڕەخنە بگری، بەڵکو دەبێت تەنها گوێ بگریت

خواكوڕك

فاروق ره‌فیق توێژەری بواری فەلسەفە له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “بزووتنەوەی گۆڕان میراتگری هەمان کەلتووری حزبییە لەم وڵاتەدا و ناتوانێت ڕەخنە قبوڵ بکات”.

فاروق ره‌فیق كه‌ هاوكات یه‌كێك بوو له‌سه‌رپه‌رشتانی 17ی شوبات رایده‌گه‌ینێت، “گۆڕان وەک ناو دەیانوت دەبینە حزبی دەنگدەر، بەڵام لە ناوەڕۆکدا بوونەوە بە حزبێکی لۆکاڵی کوردی”.

‎هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد “بزووتنەوەی گۆڕان لە خزمەتی تاکدا نەبووە و لەناو خودی حزبەکە خۆیدا تاک بوونی نییە”.

‎له‌كۆتاییدا فاروق ره‌فیق ده‌ڵێت، “لەناو گۆڕاندا بۆت نیە ڕەخنە بگری بەڵکو دەبێت تەنها گوێ بگریت و فەرمانی سەرەوە جێبەجێبکەیت”.

Back to top button