ئێران پلانی هێرشكردنه سه‌ر 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكی ئاشكرا ده‌كات
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانیئێران رایدەگەیەنێت، کە ئامادەن هێرش بکەنە سەر 400 بمکە و بەرژەوەندیی ئەمریکا.
ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، بە میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگەیاندووه، هەڵدانی سەركەوتووانەی مانگی دەستكرد بە پشتیوانی خودا ئەنجام دراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئەو زلهێزانەی ئەمڕۆ له‌جیهاندان، شكستی زۆریان هێناوە تا چوونەتە ئەوێ، بەڵام شوكر بۆ خودا ئێمە لە یەكەم تاقیكردنەوەدا سەركەوتین.
سەبارەت بە كاردانەوەكانی ئەمریكا لەبەرانبەر چالاكییه‌كانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجی زادە، ئاشكرای كردووه، ئەو ڕۆژەی ئێمە بنكەی عەین ئەسەدمان بۆردومان كرد، پێمان وابوو ئه‌مریكا دوای ٢٠ خولەك وەڵامی ئێمە ده‌داته‌وه.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئێمە 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكامان له‌ناوچه‌كه دیاری كردبوو، كە ئەگەر به‌هێرش وه‌ڵامبداته‌وه، ئه‌وا ئێمه ئه‌و 400 بنكه‌مان ده‌كرده ئامانج و هێرشمان ده‌كرده سه‌ریان.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هێڕشی كرده سه‌ر فڕۆکەخانەی بەغدا و له بۆردومانەکەدا هەریەك لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.