وه‌زیرى كشتوكاڵى عێراق :ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ى گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵى عێراق رایگه‌یاند: رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زۆر زیاد ده‌كات.

ساڵح حه‌سه‌ن، وه‌زیرى كشتوكاڵى عێراق رایگه‌یاند: پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌م وه‌رزه‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم له‌ عێراق زۆر زیاد بكات و بگاته‌ زیاتر له‌ 6 ملیۆن ته‌ن.

پێشتر وه‌زیرى كشتوكاڵى عێراق ئاشكرایكردبوو، به‌هۆى ئه‌و پلانه‌ى كه‌ دایانناوه‌ چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ساڵى 2020 عێراق زۆرترین رێژه‌ى گه‌نم به‌رهه‌مبهێنێت.

Back to top button