سەرۆك وەزانی کوێت سەردانی عێراق دەکات

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، ئاشکرایکرد، سەرۆك حکومەتی کوێت سەردانی عێراق دەکات.

نووسینگەی مستەفا کازمیی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی بۆ پێکهێنای حکومەتی نوێی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: شێخ سەباح خالید ئەلسەباح، سەرۆك وەزیرانی وڵاتی کوێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمیی دا ئەنجامداوە.

نووسینگەی مستەفا کازمیی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو راشیگەیاند، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، شێخ سەباح پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمیی خواستووە و وتوشێتی “بە نیازە لە نزیکتریین کاتی رەخساودا، سەردانی عێراق بکات.

Back to top button