دووانە بـوون لە هەموو شتێك تەنانەت لە مردنیش بە هۆی کۆرۆنـاوە

بەیەکەوە لە دایك بوون و بە جیاوازی تەنها سێ ڕۆژ هەردووکیان گیانیان سـپارد بەهۆی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنـا ئەمانە ئیـما و کــاتی دیفیسی تەمەن 37 سـاڵ کە لێکچوونیان تەنها لە ڕوخسار نەبوو بەڵکـو لە هەموو شتێك هاوشێوە بوون تەنانەت لە کارکردنیشیان وەك پەرستار لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا بەر لەوەی کۆچی دوایی بکەن.

کـاتی ” پەرستار بوو لە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ساوثهامبتۆنی گشتی و لەم دواییە دا بارودۆخی ناجێگیر دەبێت و چەند پشکنینێکیان بۆ ئەنجام دا بەر لەوەی ڕۆژی سێ شەممە ڕابردوو گیان لە دەست بدات ، ئیـما بە هەمان شێوە پەرستار بوو لە بەشی نەشتەرگەری قۆلۆن لە ساڵانی 2004 تـا 2013 و ڕۆژی هەینی بەهۆی تووشبونی بە کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.

س : الغــد برێس

Back to top button