ئـەرمینیا لە یـادی کۆمەڵ کوژیدا تورکیا دەبێ داوای لێبوردن بکات

نیکۆل باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی هەینی بە بۆنەی یادی 105 ساڵەی کۆمەڵ کوژی ئەرمەنەکان دا داوای کرد تـورکیا بەفەرمی داوای لێبوردن لە ووڵاتەکەی بکات بەهۆی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی دا دژی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و شایەنی باسە ئەم ساڵ یادکردنەوەی تاوانی کۆمەڵ کوژی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنـاوە زۆر خاکی بوو هەروەها ئەو پەیکەرەی کە ئەرمەنەکان لە نزیك یێریڤانی پایتەخت ڕووی تێدەکەن داخـــرا.

ئەرمەنەکان دووپاتی دەکەنەوە کە هێزە عوسمانیەکان لە جەنگی جیهانی یەکەم 5 , 1 ملیۆن کەسیان کوشتووە بەڵام تورکیا ڕەتی دەکاتەوە ناوی کۆمەڵ کوژی لێ بندرێت و دەڵێت ئەوەی ڕووی دا کوشتارگەیەك بوو بەهۆی جەنگێکی ناوەخۆ و برسێەتی ، تـا ئێستا نزیکەی 30 ووڵات و چەندین مێژوونووس دانیان پێ ناوە کە ئەوەی ڕووی داوە کۆمەڵ کوژی بـووە ، بـۆیە یێریڤان داوا دەکات تورکیا بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی ئەرمەن بکات.

س : العربیە نێت

Back to top button