وەزیری تەندرووستی تورکیا ئیستەنبول بە ئوهانی چین دەشوبهێنیت

فەخرەدین کـوچە وەزیری تەندرووستی چیـن لە لێدوانێکی دا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی نزیك لە حکومەت گوتی ئیستەنبول هاوشێوەی شاری ئوهانی چیـنی لێهاتووە بەڵام ئێستا لە ژێـر کۆنترۆل دایە و لەلایەن تیمێك لە زانـایان چاودێری کەسانی بەرکەوتە دەکرێت و وەك لێکۆلەری تەندرووستی بەدوای ئاسەوارەکان دا دەگەڕان.

وەزارەتی تەندرووستی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند 109 کەسی دیکە گیانیان لە دەست دا بەم شێوەیەش ژمارەی قوربانیان گەیشتە 2600 کەس و لە ئامارێك دا وەزارەتی تەندرووستی تورکیا دووپاتی کردەوە کە ژمارەی تووشبوان گەیشتە 104912 کەس و لەم ژمارەیە دا 3122 تووشبوی نـوێ تۆمار کراون و زۆرترین ژمارەی تووشبوان لە ئیستەنبول بووە.

س : سکای نیوز

Back to top button