ھەولێر : ده‌ست به‌سه‌ر 35 تەن خورمای ماوە بەسەرچوودا گیرا

ئەمڕۆ لە ھەولێری پایته‌خت دەست بەسەر 35 تەن خورمای ماوە بەسەرچوودا گیرا.

ھێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی بەكه‌ناڵی كوردستان 24ـی راگەیاندووه‌، بە پشت بەستن بە زانیاری ھاووڵاتییان و بەھاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەحركە و چاودێری بازرگانی ھەولێر، توانیمان دەست بەسەر 35 تەن خورمای ماوەبەسەرچوودا بگرین و رێگریمان لەوە كرد بخرێتە بازاڕەوە.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زیاتر روونیكردۆته‌وه‌: ئەو خورمایە ھەم ماوەی بەسەرچووە، ھەمیش شوێنەكەی گونجاو نییە بۆ كۆگا كردنی خورما، بۆیە بڕیاری لەناوبردنی خورماكەمان داوە، بەدواداچوونمان كردووە به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئەو جۆرە خورمایە نەبراوەتە بازاڕ.

Back to top button