په‌رله‌مانتارێكی شه‌نگالی نهێنیه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه‌، “ئه‌و گروپه‌ چه‌كداریانه‌ی له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال چه‌كدار كراون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ مووچه‌یان پێ ده‌درێت”.

ماجد شنگالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌رۆژنامه‌ی زه‌مان پرێس رایگه‌یاندووه‌، “حكومەتی بەغدا له‌چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی موچەی 300 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ده‌دات”.

شه‌نگالی ده‌شڵێت، مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال ته‌نها بۆ ململانێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ ئێستادا بوونی ئه‌وان له‌شه‌نگال، خزمه‌تی ئایدۆلۆژیای بێگانه‌ ده‌كات و دووبه‌ره‌كیش له‌ناوخۆی كوردستان دروست ده‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت، “دانیشتوانی شنگال رەتیدەكەنەوە چەكدارەكانی پەكەكە لەناو شنگالدا بمێننەوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت شەڕی ناوخۆیی لەنێوان هێزە كوردییەكاندا دروست بكەن”.

 

Back to top button