وەزارەتی پەروەردە:بنەما سەرەكیەكان خۆێندن لە قوتابخاتەی ئەلیكترۆنی ئاشكرا دەكات

وەزارەتی پەروەردە بنەما سەرەكیەكانی خۆێندن لە قوتابخانەی ئەلیكترۆنی بە حەوت خاڵ روون دەكاتەوە.

لە خاڵی یەكەمدا كە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە” خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار و نا ئیلزامییە، بەواتای ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوە داواکراو نیە، بەڵام پێویستە بەکاربهێنرێت و دەبێت ئیدارەی قوتابخانە هەماهەنگی بکات لەوەی بە گوێرەی خشتەیەک بۆ قوتابیانی چاودێریان بکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند بینەری وانەکان دەبن.

لە دووەمین خاڵی دا هاتووە” ئیدارەی قوتابخانە سەرپەرشتی هەماهەنگی دەکات لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان ، وە مامۆستایانی بەڕێز پاش ئەوەی قوتابیانی وانەکە دەبینن ، دەتوانێت پەیامی هەبێت بۆ قوتابیان و ئەگەر قوتابی یان خوێندکار پرسیاریان هەبوو دەکرێت وەڵامیان بداتەوە.
خاڵی سێهەم ستافی کارگێری لە قوتابخانە و ئێمەش لە سەرپەرشتیاریکردنی پرۆژەکە ، ئاگاداری رادەی بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی دەبین ، ئەگەر قوتابخانەیەک وەک پێویست بەکاری نەهێنابوو ئاگادار دەکرێتەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکرێت.
خاڵی چوارەم: دەتوانن سوود لەو ڤیدیۆ فێرکارییە وەربگرن کە بڵاوی دەکەینەوە بە زووترین کات، وێڕای ئەوەی بەرنامەکە زۆر سادەو ساکار دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بەکاری بهێنن.
خاڵی پێنجەم-رۆژانە ڤیدیۆی نوێ زیاد دەکرێت بۆ گشت قۆناغەکان ، ئەوەی ئێستا هەیە وەک سەرەتا دانراوە ، ڤیدیۆی پێویست بۆ هەموو وانە پێویستەکان دەبێت .بە هەموو زمانەکان.
خاڵی شەشەم: مامۆستای وانەبێژ لە پرۆژەکە داخڵ دەبن.
خاڵی حەوتەم و كۆتایی: وشەی تێپەر یان کۆدەکان لە ڕێگای گروپی ڤایبەر یان تلیگرام یان واتس ئاپ یان مەسنجەر یان تەلەفۆن و نامەی مۆبایل دەدرێت بە قوتابی و خوێندکار یان دایباب. ناکرێت هیچ قوتابخانەیەک کۆدی قوتابیان لە پەیج یان ئەکاونتی قوتابخانە یان شەخسی دابنێت یان بڵاوی بکاتەوە.
Back to top button