ئه‌ندامێكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له عیراق: تائێستاش عیراق له بازنه‌ى مه‌ترسی كۆرۆنا دایه
دوای ئه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق له چه‌ند رۆژژی رابردوودا له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هاووڵاتیانی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نه‌بوونه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و تا دێت مه‌ترسسیه‌كان زیاتر ده‌بم، ئه‌ندامێكی انه‌ی قه‌یرانه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته له رێگای سوپاوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێبكرێت و هاووڵاتیان پابه‌ند بكرێن.
عه‌باس حوسه‌ینى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له عیراق به كه‌نالی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه”پێویسته هاووڵاتیان له‌باره‌ی مه‌ترسى قۆناغى داهاتوی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هۆشیاربن وه پێویسته سوپا بڵاوبكرێته‌وه بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له عێراق گوتیشی “ئه‌گه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا خۆى بگۆڕێت ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌س ئاواتى پێ نه‌خوازێت، چونكه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت خۆى بگۆڕێت، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته گومانلێكراوه‌كان بكرێت پێش ئه‌وه‌ى كار له‌كار بترازێت”.
حوسه‌ینی گوتیشی: پێویسته هاووڵاتیانى عیراقى پابه‌ندبن به‌كۆنه‌بونه‌وه له بازاڕه‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا، هه‌روه‌ها رێوشوێنى خۆپاراستنى پێویست بگرنه‌به‌ر و له رێگه‌ى سوپاوه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بسه‌پێنرێت ئه‌وه‌ش له ئه‌گه‌رى گۆڕ‌انى ڤایرۆسه‌كه و دوباره بڵاوبونه‌وه‌ى، چونكه تائێستاش عیراق له بازنه‌ى مه‌ترسیدایه.