مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان:11 كەس كەرنتینەكران
دوای ماوەیەكی زۆر لە نەبوونی حاڵەتی نوێ بۆ جارێكی تر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك خاڵەتی نوێ تۆمار كرا، ئەمەش لەكاتێكدابوو كە ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەژێر گوشاری خەڵكی كوردستان دۆخی ناوشارەكانیان ئاسایی كردەوە”.
یەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” 11 كەس لە شارباژێر كەرەنتینە كران و ئەو كەسانەش خێزان و خانەواددەی پیاوە 80ساڵیەكەی توشبوی كۆرۆنابوونە”.
قایمقامی شارباژێڕ لەو بارەیەوە رایگەیاند” 11 كەسی گوندی وەڵیاوای سنوورەكەیان كەرەنتینكراون. گوتیشی “هەموو ئەو كەسانە خێزان و بەركەوتەی ئەو پیاوە 80ساڵەن كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون”.