سبه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی حكومه‌ت بۆ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم  كه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ راگیراوه‌ و دۆخی دارایی كوردستان سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌، سكرتێری په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی حكومه‌ته‌ كه‌ سه‌ردانی به‌غدایانكردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووه‌:  سبەینێ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، كە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدایان كردبوو، كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ زانینی ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: ” گفتوگۆكه‌ بۆ خستنه‌ رووی روونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، كە لە ئێستادا بە بڕیارێكی حكومەتی عیراق راگیراوه‌.

تا ئێستا به‌شه‌ بودجه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌ش نه‌كراوه‌.

Back to top button