حەسەن رووحانی ئێمە هێرش ناكەین سەر ئەمریكا

ئەمڕۆ 25ی 4ی 2020 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، تاران بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی ئەمریکا دەکات، بەڵام دەستپێشخه‌ر نابێت له‌ هیچ جەنگێک یان نانەوەی بارگرژی لە ناوچەکە.

ئەم لێدوانەی حەسەن رۆحانی، لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنيدا هات لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی”.
رۆحانی ئەوەشی زیاد کرد، دەستەبەرکردنی ئاسايشى هەرێمیی بە هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە دێتە دی”.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشووتر حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فەرمان بە هێزە دەریایيه‌كانى ئێران لە ئاوی کەنداو كراوه‌ هەر يه‌كه‌يه‌كى جەنگیی ئەمریکی بە ئامانج بگرن کە ببێته‌ هەڕەشە بۆ سه‌ر ئاسايشى ئێران يان بۆ سه‌ر کەشتییەکانى.
Back to top button