تووش بوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبووه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ تووش بوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار كرا و له ماوه‌ی رابردووش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه بوون دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری چاك بوونه‌وه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ تووش بویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبووه‌ته‌وه.
دكتۆر دڵۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه‌هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.