پەكەكە پێشمەرگەیەكی تر لەشنگال تیرۆر دەكات

خواكوڕك

چەند چەكدارێكی نەناسراو كە گومان دەكرێت چەكبەدەستی ئەو گروپە بن كە پەكەكە راهێنانی سەربازیان پێدەكات، پەلاماری پێشمەرگەیەك دەدەن لە شنگال و تیرۆری دەكەن لەو بارەیەوە وەیس نایف دەلێت، گروپێكی چەكداری سەر بەپەكەكە دەسترێژی گوللەیان كردۆتە سەر پێشمەرگەیەكی شاری شنگال.

شێخ مەجدەل حەزرەت لەلایان گروپێكی چەكداری سەر بە پەكەكە لەچەند رۆژی رابردوو تیرۆر دەكرێت لەو باریەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای شنگال (وەیس نایف) دەلێت ئێستاش هەندێک دەستەمۆکراو هاتوونەتە شنگال لەبەرژەوەندییانە دۆخی شنگال تێکبدەن، دەرفەتێکیان بۆ هاتووەتە پێشەوە کە دۆخی شەنگال خراپ بکەن دەلێت لەچەند رۆژی رابردوو گرووپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە دەستڕێژی گوللەیان کردوەتە سەر پێشمەرگەیەكی شاری شنگال تیرۆریان كردووە،

هەروەها وەیس نایف دەلێت، بەداخەوە بەغدا دەست بەپشتی پەکەکەدا دەهێنێت لە شنگال، بۆیە مانەوەیان وەک سیاسەتێکی تازەی حکوومەتی عێراقە کە دیار نییە بۆ هاوکارییان دەکات؟ ئەگەرنا پەکەکە بەئاشکرا بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دێن و گەنجی کچ و کوڕ دەڕفێنن، لەناویاندا منداڵی تێدایە”.

پێشمەرگەی تیرۆر كراوی شنگال
پێشمەرگەی تیرۆر كراوی شنگال

 

Back to top button