كوردێك دوای 297 رۆژ مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانه‌كانی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ندامێ:ی گرووپی یوروم به‌ ناوی هێلین بوله‌ك پاش 288 رۆژ مانگرتن له‌ خواردن گیانی له‌ ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و گرووپه‌ كورده‌ به‌ ناوی مستەفا کوچاک پاش 297 رۆژ مانگرتن گیانی له‌ ده‌ستدا.

گرووپی یوروم گرووپێكی هونره‌یه‌ له‌ باكوری كوردستان و توركیا دروست بوون، دژ به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتكاره‌ی ده‌وله‌تی توركیا هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ، ئه‌و گرووپه‌ چالاكیه‌كانیان به‌ بڕیاری ئه‌رۆدگان سه‌رۆك كۆماری توركیا قه‌ده‌غه‌ كرا ووه‌ جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند ئه‌ندامێكی گرووپه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئه‌ندامه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان كه‌ پێێكهاتوون له‌ 5 كه‌س چه‌ند مانگ به‌ر له‌ ئێستا بڕیاری مانگرتن له‌ خواردنیان دا و به‌ هۆی مانگرتنه‌وه‌ تا ئێستا دوو له‌ ئه‌ندامه‌كان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

Back to top button