چه‌ند بڕیارێكی نوێ له ژووری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تا 1ـی ئایاری 2020 درێژبكرێته‌وه هاوكات ده‌سه‌ڵاتی دایه پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه ئیداریه‌كان كه ئاسانكاری و شێوازی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان له سنوره‌كان هه‌نگاوی بۆ بهاوێژن له‌و چوارچێوه‌یه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ھاتوچۆ ده‌ركرد.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
1- كردنه‌وه‌ی ھێڵه‌كانی گواستنه‌وه (تاكسی، مینی پاس) به جۆرێك ھه‌ر تاكسییه‌ك له سێ سه‌رنشین زیاتر ھه‌ڵنه‌گرێت و مینی پاسه‌كانیش نیوه‌ی شوێنی سه‌رنشینه‌كان ھه‌ڵبگرن.
2- كردنه‌وه‌ی رێگای ھاتوچۆ بۆ ھێڵه‌كانی (پاس، مینی پاس) له نێوان قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
3- كردنه‌وه‌ی یاریگا وه‌رزشییه بچووكه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ھه‌نده‌ران ئاماده‌ی یارییه‌كان نه‌بن.
4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ده‌كرێنه‌وه جگه له رۆژانی ھه‌ینی و به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان.
5- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ھاووڵاتییانی سنووره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به رووی نوێژخوێنان له دوای 1ی ئایاری 2020.