مردن بە كۆرۆنا لە بەریتانیا ٢٠ ھەزاری تێپەڕاند

 

كۆرۆنا تا دێت بۆ بەریتانیا دەبێتە كێشەی گەورە و تا ئێستاش نەتوانراوە ڤایرۆسەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

 

لە دواین ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاماژە بەوە كراوە كە ڕێژەی مردن لەو وڵاتە بۆ ٢٠٣١٩ كەس بەرز بۆتەوە و ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی تەنھا یەك ڕۆژدا ٨١٣ كەس مردن.

 

گیانلەدەستدانی بەریتانییەكان بۆتە مایەی نیگەرانی دەسەڵات و ستیڤن بوریس بەڕێوەبەری پزیشكی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان پێشتر ڕایگەیاند كە ئەگەر بە ٢٠ ھەزار گیانلەدەستدان لە ڤایرۆسەكە ڕزگاریان ببێت ئەوە كارێكی باش كراوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە

Back to top button