سەرۆك بارزانی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ محەمەد سیوەیلی دەکات
لەو پەیامی هاوخەمیەدا سەرۆک بارزانی کەسایەتی مامۆستا مەلاڕەسووڵ وەک کەسایەتیەکی بە هەڵویست و نەتەوەیی وەسف دەکات .
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگهیشت.
سهرهخۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گهوره داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
2020-4-25