وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق لە ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باس لە 24 كاتژمێری رابردوو دەکات و تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئاشکرا دەکات .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 104 گومان‌لێكراو كراوه و له ئه‌نجامه‌كاندا 55 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون
.
– به‌غدا/ روسافه: 29 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
– به‌سره: 12 حاڵه‌ت
– موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
– زیقار: 3 حاڵه‌ت
– سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
– دهۆك: 2 حاڵه‌ت
– هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئاماژه به چاكبوونه‌وه‌ی 20 تووشبوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌دات:
– نه‌جه‌ف: 4 حاڵه‌ت
– سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
– هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
– به‌سره: 11 حاڵه‌ت
– زیقار: 2 حاڵه‌ت
هاوکات لە ڕگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا هه‌زار و 763 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا تا ئێستا هه‌زار و 224 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بووە