بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ “پەکەکە ” وەک ئاشکرا کردنی مەلەف لە دژی یەک بەکار دێنن
لە سەر وەرگرتنی پۆستە وەزاریەکان لە کابینەی داهاتووی حکومەتەکەی کازمی ، بەشێک کەسایەتییە سیاسەیەکانی عێراق لە هەوڵی ئاشکرا کردنی نهێنی یەکترن .
کار گەیشتۆتە ئاستێک محەممەد مەهدی بەیاتی هەڕەشە لە ئەرشەد ساڵحی دەکات و دەڵێت ئەگەر زماندرێژی بکات و سنوورێک بۆ قسەکانی دانەنێت ئەوا وێنەی کۆبوونەوە نهێنیەکانی نێوان ئەرشەد ساڵحی و نوێنەرانی ( پەکەکە ) بڵاو دەکەمەوە .
ئەو قسانەی ئەمڕۆی مەهدی بەیاتی سەرەتای دەرکەوتنی ناکۆکیەکانی لایەنە سیاسییەکانی عێراقە بۆ چۆن بەشداری کردن و وەرگرتنی پۆستە وەزاریەکانی لە کابینەکەی داهاتووی کازمیدا .