کەرەنتین کردنی شارۆچکەی بەحرکە لە پلانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دانییە .

 

لە دوای ئەوەی هاووڵاتییەک دوێنێ لە بەحرکە وەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا ، ڕێکاری خۆپارێزی گونجاو گیراوەتە بەر ، بەڵام دەنگۆی کەرەنتین کردنی ئەو شارۆچکەیە دوورە لە راستی .

 

لەمبارەوە دكتۆر هێرش سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌حركه‌ له‌ لێدوانێكدابۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکات لە بەر ئەوەی خێزانی تووشبووکە بەرکەوتنیان لە گەڵ خەڵک نەبووە لە شارۆچکەی بەحرکە ، بە پێویستی نازانن پلانی کەرەنتین کردنی گشتی بەرێوە بچێت .

 

لە کۆتاییشدا د. هێرش سەعید گوتی : ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە لە ئیستادا تووشبووەکە تەندروستی باشە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی سەلامتی جێگیر بێت و بگەرێتەوە سەر ژیانی ئاسایی .

 

Back to top button