شووتی بخۆن، بۆ چارەی 4 نەخۆشی سوودی هەیە

لە دوایین لێكۆڵنەوەی پزیشكیدا دەركەوتووە، كە خواردنی شووتی جگە لەوەی پێشتر، زانرابوون سوودی زۆری تری هەیە :

1. دژی شێرپەنجەیە: شووتی پڕە لە مادەی لیكۆبین كە هاوكارە بۆ پارستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجە لە كۆئەندامی هەرسكردن. 

2. باشتركردنی تەندروستی چاو : مادەی لیكۆبین هاوكارە بۆ پارستنی چاو لە هەوكردن و هەموو دژە زیان بەخشەكانی چاوە.

3. تەندروستی دڵ باشتر دەكات : مادەی لیكۆبینی ناو شووتی مەترسییەكانی نەخۆشەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، چونكە مادەی كۆلیسترۆلی خراپ كەم دەكاتەوە لە هەمان كاتدا بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.

4. دژی نەخۆشی رەبۆیە: بەهۆی بوونی ڤیتامین (ئەی) لە نێو شووتی هاوكارێكی باشە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە تووش بوون بە نەخۆشی رەبۆ.

Back to top button