ناسڕ خلێفی گورزێکی گەورە لە ڕیال مەدرید و مباپێ دەدات

بەگوێرەی بابەتێکی تێرو تەسەلی ڕۆژنامەی (سپۆرت)، سوور بوونی ڕیال مەدرید لەسەر گوساتنەوەی (مباپێ) ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکەی زۆر تووڕە کردوە بۆیە ئەو بیر لەوەدەکاتەوە لە رقی ڕیال مەدرید یاریزانەکەی ڕابگرێت و نەیفرۆشێت تا گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە مباپی ناچار بکات تا گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ پاریس واژۆ بکاتەوە، لێرەش خلێفی گوێ بە زیانەکان نادات و ئامادەیە وەکو ڕابیۆ و ڤیراتی مامەڵەی لەگەڵ بکات.

لە لایەکی دیکەشەوە خلێفی دەیەوێت گورزێک لە فلۆرۆنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید بدات بەوەی گرێبەستێکی گرانبەها بۆ گواستنەوەی (ئێرلینگ هالاند) پێشکەش بکات، کە ئەویش ئامانجێکی ئەم هاوینەی ریال مەدریدە تا بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە و فشاری زیاتر بخاتە سەر یانە گەورەکەی مەدرید.

Back to top button