كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کەشناسی ھەرێم، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له‌ كات و شوێنى جیاوازدا ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه‌‌، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

Back to top button