ئه‌مه‌ریكا شوێنى سه‌رۆكى كۆریاى باكور ئاشكرا ده‌كات

سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى، به‌ مانگى ده‌ستكرد شوێنى كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریاى باكور ئاشكرا ده‌كات و چه‌ند وێنه‌یه‌كى شوێنه‌كه‌یش بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى به‌ ناوى “نورس 38” شوێنى كیم جۆنگ ئۆنى ئاشكرا كردووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى به‌هۆى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بڵاوى كردوونه‌ته‌وه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ى كیم له‌ شارێكى كه‌ناره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كۆریاى باكور جێگیر بووه‌.

رۆیته‌رز ده‌ڵێ ئه‌و شوێنه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تێدا وه‌ستاوه‌، شارۆكه‌یه‌كى گه‌شتیارییه‌ به‌ ناوى “ونسون” تایبه‌ته‌ به‌ خێزانى كیم.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌ڵێ له‌ 21 تا 23ى ئه‌م مانگه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌وێ وه‌ستاوه‌، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كیم له‌وێ ماوه‌ یان زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ته‌ندروستى ئه‌و هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا پشتڕاستى ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كیم له‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارییه‌.

Back to top button