بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە: سەرجەم توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین توشبوی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە و گەڕێندراوەتەوە ماڵەوە.

ئازا مستەفا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم توشبوانی ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە کە ژمارەیان 22 کەس بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە گوتی، ئێستا هیچ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە نەماوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكەین زیاتر خۆیان بپارێزن تا رووبەڕووی شەپۆلێكی تری كۆرۆنا نەبینەوە.

ئێستا لە هەرێمی كوردستان كۆی گشتی تووشبووان 344 هاووڵاتییە و لەو ژمارەیە 320 نەخۆش چاك بوونەتەوە و چوار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

Back to top button