شاندی دانوستانکاری حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هەفتەی پێشوو بۆ وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی سەردانی بەغدایان کردبوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتنە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ئێستا لە کۆبوونەوە دان.
شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه پێكھاتبوون له ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان و خالید شوانی، وه‌زیری ھه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان-یان كرد.
دوای گه‌یشتنیان بۆ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د پێشوازییان لێكرا و كۆبوونه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ھه‌فته‌ی رابردوو، شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز، بوودجه و كاره‌با سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه.