ره‌خنه‌گرێكی سیاسی له‌سه‌ر دوو گولـله‌ قازیفه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دێته‌ ده‌نگ

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ دوو بۆمبی (ئاڕ بی جی) به‌ڕووی وێستگه‌یه‌كی كاره‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ته‌قێنرێت، چاودێرێكی سیاسی له‌و باره‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگی داواكاری گشتی ده‌گرێت.

سۆران سێوكانی چاودێری سیاسی و ره‌خنه‌گری ئیسلامی سیاسی، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نووسێت، “داواکاری گشتی لەسەر ماچی کچ و کوڕێک دەقیڕێنێت، کەچی لەسەر قازیفەوەشاندن بەحکومەتەوە سەر ڕادەوەشێنێت!!”.

دره‌نگانێكی شه‌وی 2/1/2017 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای (ماس) و دوو بۆمبی ئار بیجی ده‌ته‌قێنن و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كه‌ن، قایمقامی قه‌زاكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ تۆمه‌تبار كرد‌‌.‌

Back to top button