پارێزگاری سلێمانی بڕیاری هاتوچۆی (تاك و جوت)ـی ئۆتۆمبێلەكانی هەڵوەشاندەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە ئەو بڕیارەی پەیوەستە بە هاتوچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ژمارەی تاك و جووت، هەڵوەشێندراوەتەوە تاوەکو کاتێکی دیکە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە “هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەك پێویست نەکەوتوونەتەوە کار.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلی تاکسی بەپێی فەرمانی ژمارە (81)ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەسەر هەمان سیستمی تاك وجووت كاردەکەن.

باسی لەوەشكردووە،کە ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاو و لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و ڕاگتنی ژینگەی پارێزگاکەمان جێبەجێدەکرێت.

Back to top button