ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان بڕی زەکات دیاریكرد
لیژنەی فەتوا لە هەرێمی كوردستان، بڕی زەكات و سەرفیترەی ئەمساڵی دیاری كرد و حوكمی رۆژووی تووشبووانی كۆرۆناش روون دەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممه، لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بە كۆدەنگی زانایان بڕیار لەسەر ئەوە درا کە زەکات لە پارەی کاغەز دەربكرێت، ئەوەش بە مەرجی خۆی.
بەپێی فەتواکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا : هەر هاووڵاتییەک ئەو بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج هه‌زار دینار) زه‌كات بدات.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43).
الحمد لله وكفی، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد المصطفی، وعلی آله وصحبه والتابعين إلى يوم الدين وبعد:
ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوا له هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 29 ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا – به ئۆنلاین – به مه‌به‌ستی دیاریكردنی بڕی نیسابی زەكات بۆ ئەم ساڵ و چەند بابەتێكی تر، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، هەروەها ڕاوێژكردن له گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر له كاری زێڕنگەري.. هتد ئەنجومەن گه‌یشته ئه‌م فەتوایەى لای خواره‌وه:
بڕی ئه‌ندازه‌ی نیسابی زه‌كات: دیاره پاره‌ی كاغەز لە ئێستادا بە كۆ دەنگی زانایان واجبە زەكاتی لێ دەربكرێت بە مەرجی خۆی وەك عەللامە مامۆستا مەلا عبد الكریمی المدرس (رحمه الله ) لە إرشاد اڵانام إلى اركان الإسلام ی‌دا ل180 لە سەر مەبحەسی (فائدة مهمة) باسی فەرمووەو دەلێت: “فإذا قلنا انه لا تجب فيه الزكاة لزم هدم ركن من أركان الاسلام، وإبقاء المستحقين في فقر الحال والحرج، فاتفق العلما‌ء في كافة انحاء العالم الاسلامي على وجوب الزكاة فيها كالنقود من الذهب والفضة”، بۆيه ئێستا پاره ته‌خمین ئه‌كرێت یان به (زێڕ) یان به (زیو)، واته: ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی هه‌بوو دەگەیشتە ئه‌ندازه‌ی (بیست میسقال) ئالتوون، یا (دووسه‌د دیرههمى) زیو وە ساڵی به‌سه‌ردا سوڕایه‌وه، ئەوا زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت…
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتووگۆو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نیصاب به زێر یان به زیو ته‌خمین بكرێت، به زۆرینه‌ی ڕای ئه‌ندامه بەڕێزەكانی به باشی زانی كە به زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت، چونكە قیمەتی زیو لەم سەردەمەدا یەكجار دابەزیوە بەرانبەر قیمەتی زێڕ، كە لە ئيستادا به (400,000) چوارسەد هەزار دینار مه‌زنده ده‌كرێت، هەروەها تەعامولات و ئاڵوگۆڕی فەرمی بە زێڕ دەكرێت نەك بە زیو ، بۆیه بڕی ئه‌ندازه‌ی (نصاب) زه‌كات به دیناری عێراقی لە ئێستادا بە (5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) مه‌زنده ده‌كرێت. واته: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج هه‌زار دینار) زه‌كات بدات واته چل یه‌كی ئەندازەكە.
والله سبحانه وتعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان
29 ی شەعبانی 1441 هـ = 23/4/2020م = 3ی بانەمەڕِ 2720ك