سێشەممەی داهاتوو ئۆباما كۆشكی سپی جێدەهێڵێت

خواكوڕك

دوای بەڕێكردنی هەشت ساڵ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا, باراك ئۆباما دوای چەند رۆژێكی تر كۆشكی سپی جێ دەهێڵێت وادەی سەرۆكایەتیە دوو خولیەكەی بە كۆتادێت, لە بارەی كۆتا وتاری سەرۆك ئۆباما لە نامەیەكی كە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی نوسیویەتی لە مالپەڕی كۆشكی سپی بڵاوكراوەتەوە, بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دوا وتاری پێشكەش بكات.
باراك ئۆباما لە نامەیەكیدا دەڵێت:” لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ماڵەكەی خۆم لە ویلایەتی شیكاگۆ كۆتا وتارم وەك سەرۆكی ئەمریكا پێشكەش دەكام, دوای چەند رۆژێكی تریش پۆسەتەكە بۆ ترەمپ جێدەھێلم.
باراك حسێن ئۆباما یەكەمین سەرۆكی رەش پێستە لە مێژووی ئەمریكادا ببێتە سەرۆك, كانیدی دیموكراتەكان بوو, بۆماوەی دوو خوڵ سەرۆكایەتی ئەمریكای كردووە, لە ماوەی سەرۆكایەتی دا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراقدا, وە رۆڵی سەرەكی هەبوو لە پێكهێنانی هاوپەیمانی دژ بە داعش.

Back to top button