ئینتسار جبوری: له‌وه زیاتر فشار دروست بكرێت مسته‌فا كازمی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
دوای ئه‌وی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێێ حكومه‌تی عێراق راسپێردرا، له ئێستادا فشارێكی زۆری له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ دانان و وه‌لانانی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ پۆستی وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتارێكش ئاشكرای ده‌كات ئەگەر فشارەكان بەردەوام بن لەسەری، مستەفا كازمیش دەستلەكاردەكێشێتەوە.
ئینتسار جبوری ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی هێزەكان به رۆژنامه‌ی الغدای راگه‌یاندووه، لایەنەكان داوای گۆڕینی ناوی وەزیرەكانیان له كازمی كردووه ئەویش لەژێر فشاردا گۆڕیونی، ئەوەش بوەتە هۆی ئیحراجبونی هەڵوێستەكانی كازمی. بۆیه تائێستا هەڵوێستی مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دیار نییە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره اشكراشی كردووه له ئه‌گه‌ری بەردەوامبونی لایەنەكان بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەمیدا و دانانی مەرج بۆی و سەرپشكنەكردنی لە دیاریكردنی كاندیدانی حكومەتەكەی، دەبێتە هۆی ئەوەی كازمیش داوای لێبوردن بكات و واز لە ئەركەكەی بهێنێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، ئەگەر كازمی داوای لێبوردن لە پێكهێنانی حكومەت بكات، وڵات بەرەو نادیار و قۆناغێكی مەترسیدار دەڕوات، كە ناتوانین لێی دەربچین.