بۆریس جۆنسن سبه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن له 2ـی نیسانی ئه‌م ساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، پاش خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه وه‌رگرتنی چاره‌سه‌یر پێویست له سبه‌ینێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
پزیشكه‌كانی جۆنسن به رۆژنامەی دەیلی مەیڵ-ی بەریتانی راگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی بۆریس جێگیر بووه ئێستا دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، بۆیە ئەگەر زۆرە جۆنسۆن لە سبەینێ دووشەممەوە لە داونینگ ستریت بگەڕێتەوە سەر كارەكەی و هەروەها سەرۆكایەتیی هەڵمەتی حكومەتی بەریتانیا لە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
جۆنسۆن زیاتر لە سێ هەفتەیە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئەركەكانی دووركەوتوەتەوە و دۆمێنیك راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەركەكانی سەرۆك وەزیرانی جێبەجێ دەكرد.