وه‌زیری پلاندانانی: هه‌رێم له‌ مانگی 12ی 2019ـه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ نه‌وت به‌ ته‌واوه‌تی بداته‌ به‌غدا نه‌ك 250 هه‌زار به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پابه‌ند بێت

دوای ئه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردو له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا  ئاشكرای كرد.

 

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا د. دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای كرد كه‌  هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی 12ی 2019ـه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ نه‌وت به‌ ته‌واوه‌تی بداته‌ به‌غدا نه‌ك 250 هه‌زار، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پابه‌ند بێت به‌ پێدانی هه‌موو شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتیش.

 

هه‌روه‌ها وه‌زیری پلاندان راشیگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ‌خستووه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و یادداشته‌ی بۆ سه‌رفكردنی مووچه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

 

لای خۆشیه‌وه‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا، بۆ سه‌رفكردنی مووچه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ میكانیزم و سیغه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یادداشتێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ئێستاش یادداشته‌كه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌رفكردنی بدات.

وه‌زیری دارای هه‌رێم گوتیشی: “له‌ یمانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا  تەنھا لەسەر مووچە قسەمان نەكرد، بەڵكو لەبارەی غاز و كارەبا گفتوگۆمان كرد و رێككەوتین”.

Back to top button