مەزڵوم عەبدی: نزیكین لە كۆدەنگی و یەكڕیزی
سەرۆكی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكراتی ڕایگەیاند كە یەكڕیزی ھێزە كوردیەكان لە سوریا زۆر نزیكە
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا كە ھەردوو پارتی یەكێتی دیموكراتی و ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی گەیشتونەتە ھەنگاوی باش و یەكڕیزی ھێزەكانی كوردی زۆر نزیكە
عەبدی داوای كرد ھەموان لە گرنگی یەكڕیزی ھێزە كوردیەكان تێبگەن و ھیوای خواست تەواوی ھێزە كوردیەكان بارودۆخی ئێستا لەبەرچاو بگرن و یەكھەڵوێست بن