لە دهۆک کەسێکی دیکە تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا کە پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە.
دەقی راگەیێندراوەکە
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە دانیشتووی شاری دهۆکە بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە کە سەردانی کردووە.
وەزارەتی تەندروستی
26 نیسان ٢٠٢٠
Back to top button