کۆیە:لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، پۆلیسێک کوژرا

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پۆلیسی گه‌رمیان له‌ هه‌وڵدا بوون بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك تاوانباره‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ پۆلیسه‌كان ده‌كات به‌ هۆیه‌وه‌ پۆلیس شه‌هید ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بە داخەوە ئەمڕۆ پۆلیسێکمان بەناوی (کامەران لوقمان) لە کۆیە، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە تەقە لە پۆلیس دەکات و شەھید دەبێت.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك دواتر تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی كۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت.

Back to top button